ئیتامار بن گەڤیر بەناو وەزیری ئاسایشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئیدعای کرد کە "مافی ژیانی نیشتەجێبووەکان لە مافی جوڵانەوەی ئازادی فەلەستینییەکان گرنگترە" و داوای کرد کە لە رێگاکانی کەرتی ڕۆژئاوا "بەربەستەکانی هەمیشەیی" دابمەزرێنێت.
بن گەڤیر لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس وتی، "داوای خۆم بۆ دروستکردنی بەربەستەکانی هەمیشەیی لە رێگاکانی یەهودییە و سامیرییە (کەرتی ڕۆژئاوا) و مسوگەرکردنی ئاسایشی رێگاکان بۆ گەلی فەلەستین دووبارە دەکەم. مافی ژیانی هاوڵاتیانی ئیسرائیل لە جوڵانەوەی ئازادی فەلەستینییەکان گرنگترە."
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بێزالیل سمۆتریچ بەناو وەزیری دارایی داگیرکەر بە ئامانجی ئیلحاقکردنی لەسەدا ٦٠ی کەناری ڕۆژئاوا زنجیرەیەک پلانی راگەیاند کە لە سەپاندنی دەسەڵاتی سەهیۆنی بەسەر شارۆچکەکانی نیشتەجێبووندا دەستیپێکرد و بە هەژموونی ئەوان کۆتایی هات.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە سەدا ٣.٥ی خاکی کەناری ڕۆژئاوایان کۆنترۆل کردبوو بەڵام حکومەتەکانی بنیامین ناتانیاهۆ نزیکەی سێ ئەوەندەی خاکی ژێر نفوزی خۆیان کردووە و کۆی گشتی ئەو خاکە گەیشتووەتە ١٠ی ئەو خاکە.
لەسەدا ٥٠ی کەرتی ڕۆژئاوا ڕاستەوخۆ لەژێر دەستی سوپای داگیرکەری سەهیۆنیدایە و لەسەدا ٤٠ی لەژێر دەسەڵاتی دەسەڵاتی فەلەستیندایە، بەڵام سوپای داگیرکەر بە شێوەیەکی دڕندانە ئەمە پێشێل دەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر سوریا و دوو هێرشی ئاسمانی نوێی بۆ سەر دیمەشقی پایتەخت ئەنجام دایەوە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس پێشوازی لە بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە داوای ئاگربەست لە کەناری غەززە و پشتیوانی لە دەزگای فریاگوزاری و کاری پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان (ئونروا) دەکات.
قەناسبەدەستانی کەتائیبی قەسام لە کەمپی جیبالیا ٣ ئۆتۆمبێلی داگیرکەرەکان و ٢ سەربازی داگیرکەریان کردە ئامانج.
بولگاریا و ڕۆمانیا لە ڕێگەی وشکانییەوە بەشداربوون لە ناوچەی گەشتیاری بێ ڤیزەی شنگن لە یەکێتی ئەوروپا کرد.